دهستلهكاركێشانهوهی بهشێك له بهرپرسان لهماوهی سهرۆكایهتی دۆناڵد ترهمپ دا
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/12/turamp.jpg)
لە دوای دەستلەركاركێشانەوەی وەزیری بەرگری ئەمریكا، برێت مەكگۆرك نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ جەنگی دژی داعش دەستی لەكار كێشایەوە، لەماوەی تەنها دوو ساڵ سەرۆكایەتی دۆناڵد ترەمپدا ژمارەیەكی بەرچاو لە وەزیر و بەرپرسی باڵای تری حكومەت دەستیان لەكاركێشاوەتەوە یان لەسەركارلابراون.
دانا وایت، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا له تۆڕی كۆمهڵایهتی تویتهر دەستی لەکارکێشایەوە و چووە ریزی بەرپرسە ناڕازییەکانی ئەمەریکا.
دانا وایت له تۆڕی كۆمهڵایهتی تویتهر نوسیویهتی و دهڵێت: “پێزانینم بۆ ئەو هەلە هەیە کە پێمدرا تاکو لەگەڵ وەزیر ماتیس خزمەت بکەم. ئەوە شەرەفەمە بۆ من. بە سەلامەتی بمێننەوە”.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەشڵێت: “بە دڵێکی گرانەوە نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەم پێشکەش کردووە”.
ئەو وەزیر و بەرسانەی كە لە ئیدارەی ترەمپدا دەستیان لەكاركێشاوەتەوە:
• جیمس ماتیس: وەزیری بەرگری، تا شوباتی داهاتوو لە پۆستەكەیدا دەمێنێتەوە.
• رایان زینك: وەزیری ناوخۆ بەوتەی ترەمپ سەرەتای ساڵی نوێ دەستبەرداری پۆستەكەی دەبێت.
• جۆن كیلی: ئەمینداری گشتی كۆشكی سپی، سەرەتای ساڵی نوێ دەستبەرداری پۆستەكەی دەبێت.
• جیف سێشنز: وەزیری داد، لەسەر داواكاری ترەمپ، تشرینی دووەمی رابردوو، دەستیلەكاركێشایەوە.
• نیكی هەیلی: باڵیۆزی ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان، سەرەتای تشرینی یەكەمی رابردوو دەستیلەكاركێشایەوە.
• سكۆت برۆیت: وەزیری ژینگە، 5ی تەمووزی رابردوو دەستلەكاركێشانەوەی لەلایەن ترەمپەوە پەسەندكرا.
• ریكس تیلەرسۆن: وەزیری دەرەوە، 13ی ئازاری رابردوو لە پۆستەكەی دوورخرایەوە.
• گاری كوهین: راوێژكاری ئابوریی, 6ی ئازاری رابردوو بەهۆی ناكۆكییەوە لەگەڵ ترەمپ دەستیلەكاركێشایەوە.
• ستیف بانۆن: شارەزای ستراتیژی, 18ی ئابی 2017 دەستیلەكاركێشایەوە.
• مایكڵ فلین: راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی, تەنها 22 رۆژ لە پۆستەكەیدا بوو، 13ی شوباتی 2017 دەستی لەكاركێشایەوە.
• ئێچ ئاڕ ماكماستەر: راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی: جێگەی مایكڵ فلینی گرتەوە، بەڵام دوای چەند مانگێك دەستیلەكاركێشایەوە و پۆستەكەی رادەستی جۆن بۆڵتۆن كرد.