له تۆمارێكی ڤیدیۆی نوێ دا ته‌رمی جه‌مال خاشوقچی بڵاوده‌كرێته‌وه
کەناڵی “A Haber”ی نزیك له حکوومەتی تورکیا گرتە ڤیدیۆییه‌كی نوێی بڵاوکردووەتەوە كه تێیدا به جانتا تەرمی جەمال خاشوقچییان له‌ناو كۆنسوڵخانه‌ی سعوویده بردووه‌ته‌وه ده‌ره‌وه و بردوویانه‌ته شوێنی مانەوەی سەرکۆنسوڵی سعوودیه لە ئیستانبول.
گرته ڤیدیۆیه‌كه لە کامێرای چاودێرییه‌وه تۆمار كراوه و ده‌ركه‌وتووه چەند پیاوێك به پێنج جانتاوه لە دەرگەی سەرەکی دەچنە شوێنی مانەوەی سه‌ركۆنسوڵ و كه‌ناڵی “A Haber”ی حكومه‌تی توركیا سوورە لە سەر ئه‌وه‌ی تەرمی جەمال خاشقوچی له ناو جانتاكاندا بووە.
چاودیران پیان وایه تەرمی جەمال خاشقوچی لە نێو پێنج جانتاكه جێكراوه‌ته و به مینی پاسێكی ڕه‌ش کاتژمێر 15:09 لە رۆژی رووداوەکە بۆ شوێنی مانەوەی سه‌ركۆنسوڵ گواستراوەتەوە.
له 2ی ئۆكتۆبه‌ری 2018، جه‌مال خاشوقچی، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی سعوودی به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ری پێشووی، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌دیجه جه‌نگیز هاوسه‌رگیری دووه‌م ئه‌نجام بدات، سه‌ردانی باره‌گای كونسۆڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئیسته‌نبوڵ كردبوو، به‌ڵام نه‌هاته ده‌ره‌وه وبێسه‌روشوێن بوو ،ئەمەش كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا و وڵاتانی زلھێزی جیھان لەسەر ئەو پرسە ھاتنە دەنگ.