سیناتۆرێكی كۆماریەكان: ترەمپ پێی گوتم شەڕی داعش و ئێران لە سوریا بەردەوام دەكەین دڵنیابوین كوردەكان پارێزراو دەبن ئەگەر كشاینەوە

 

دوای ئەوەی ئەمریكا بڕیاری دا لە سوریا بكشێتەوە, سیناتۆرێكی كۆمارییەكان، بڕیاریدا لەو بارەیەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا كۆببێتەوە, دوای كۆبوونەوەی ئامانجی ترەمپ لە سووریا ئاشكرا دەكات.
لینزی گاراهام لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند: “سەرۆك ترەمپ سوورە لەسەر ئەوەی ھەر كشانەوەیەكی ئەمەریكا لە سووریا بەبێ بەدیهێنانی سێ ئامانج نەبێت.”
ئامانجەكانیش بریتین لە: “یەكەم، داعش بە تەواوی لەناوچووبێت. دووەمیان، ئێران لە سووریا گەشە نەكات و ھەژموونی فراوان نەبێت. سێیەمیشیان، ئەوەیە كە ھاوپەیمانە كوردەكانمان پارێزراوبن”.
ئەو سیناتۆرە لەبارەی پرسی سووریا رایگەیاند: “سەرۆك نیگەرانە لە هەژموونی ئێران بەوەی رێگایەكی تەختی ناردنی چەك لە تارانەوە بۆ بەیروت هەیە”.
لەبارەی هێزە كوردییەكان، گراهام گووتی: “سەرۆك قسە لەگەڵ توركیا دەكات تاكو دڵنیا بێت جەنگ لەگەڵ هاوپەیمانە كوردەكانمان روونادات. سەبارەت بە نیگەرانیەكانی توركیاش لە یەپەگە، دەكرێت ناوچەی پارێزراو دروستبكرێت”.
پێشی وایە: “جەنگی كورد و توركیا، ئێران دەكاتە براوەیەكی گەورە لە سووریا”.
گراهام لە كۆتایی قسەكانی ئاشكرای كرد كە ئەمەریكا نایەوێت ئەزموونی عێراق دووبارە بكاتەوە، تاكو داعش لە سووریا لەناو نەبرێت، ئەمەریكا لە چالاكییەكانی بەردەوام دەبێت.
لیندزی گراھام، سیناتۆری كۆمارییەكانە و بە دۆستێكی نزیكی كورد دەناسرێت و بە راشكاویش دژی كشانەوەی ئەمەریكا لە سووریا وەستایەوە و رایگەیاندبوو، بڕیارەكە كوردەكان دەخاتە مەترسییەوە.

Back to top button