كه‌ركوك مه‌عن سه‌عدی ده‌گۆڕدرێت دۆسییه‌ی ئه‌منی كه‌ركوك راده‌ستی فه‌رمانده‌یه‌كی نوێ ده‌كرێت
لێپرسراوی دۆسیه‌ی ئه‌منی كه‌ركوك ده‌گۆڕدرێت و فه‌رمانده‌یه‌كی نوێ به‌ناوی عه‌مید روكن حه‌یده‌ر عوبه‌یدی بۆ ئه‌و پۆسته راده‌سپێردرێت، ئه‌وه‌ش به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه‌كانی دژه تیرۆری كه‌ركوك.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكانی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند:” مەعن سەعدی لە بەرپرسی دۆسیەی ئەمنی کەرکووکەوە بۆ بەسرە گواسترایەوە و حەیدەر عوبەیدی لە شوێنی دانراوه”.
مه‌عن سه‌عدی، یه‌كێك بوو له ئه‌فسه‌ره‌كانی سوپای عێراق سه‌رده‌می سه‌ددام حوسێن، دیكتاتۆری له سێداره‌دراوی عێراق و حزبی به‌عس ، له دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 و جێبه‌جێكردنی حوكمی سه‌ربازی له‌لایه‌ن پارێزگای سه‌پێنراوی كه‌ركووكه‌وه مه‌عن سه‌عدی وه‌ك به‌رپرسی دۆسیه‌ی ئه‌منی پارێزگاكه ده‌ستنیشان كراوه.
حه‌یده‌ر عوبه‌یدی له‌دایكبوی شاری به‌غدایه و به‌شداری كردووه له شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ له‌ژێر چنگی داعش له ساڵی 2017 ، كۆلێژی سه‌ربازی له ساڵی 1997 ته‌واو كردووه و لە کەتیبەی تۆپهاوێژی ناوەندی 119 کاری کردووە تا دەرچوونی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سوپای عیراق.
له‌دوای ئەوخیانەتە گەورەی کەلە 16ی ئۆکتۆبەری 2017، لەلایەن تاقمێک لەناو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان لەکورد کرا و خەنجەری ژاهراوی لە پشتی کورد درا، سەرەنجام کەرکوک داگیرکرا و چەند ناوچەیەکی تریشی بەدواداهات و دواجار نیوەی خاکی کوردستان کەوتە دەست حشدی شعبی و هێزه ئێرانییه‌كان .