مه‌سعود حه‌یده‌ر داوایه‌ك له‌ فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان ده‌كات

مه‌سعود حه‌یده‌ر، په‌رله‌مانتاری خوولی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق،له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی  له‌ باره‌ی پرۆژه‌ی یاسای بودجه‌ی 2019، ده‌ڵێت: “داواکارم لە ھاورێکانم لە فراکسیۆنە کوردستانییه‌کان ھەرچی کێشەی سیاسی و تێروانین و تێبینی ھەیە وەلای نێن و خەمی خەڵکی کوردستان بخەنە پێش ھەر خەمێکی تر”.

مه‌سعود حه‌یده‌ر، په‌رله‌مانتاری خوولی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقنووسیویه‌تی  و ده‌ڵێت: “ئەوەی ھەیە لە پرۆژە یاسای بودجه‌ی 2019ی عێراق، ھەوڵی چەسپاندن و جێبەجێکردنی بدەن و مووچەی فەرمانبەران و شایستە و مافی پێشمەرگه‌ و شەھیدان و ئەنفالکراوان لە یاساکەدا جێگیر بکەن”.

په‌رله‌مانتاری خوولی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌شڵێت:”مووچە ئەرکی دەستووری حکوومەتی فیدراڵییە و ماددەی 30 دەستووری هه‌میشه‌ی عێراق روونە لەسەر ئەو بابەتە و پێویستە مووچەی فەرمانبەران جێگیر بکرێت لە یاساکە”.

مه‌سعود حه‌یده‌ر، په‌رله‌مانتاری خوولی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتیشی :” پار ساڵ ھەموو فراکسیۆنه‌ کوردستانییه‌کانی پەرلەمانی عێراق، لە نووسینگەی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان لە کۆبوونەوەدا بووین و لەسەر مووچەی فەرمانبەران و پشکی پێشمەرگە و ھەڵەبجە و شایستەی جووتیاران و بودجەی ھەرێم بە گشتی یەکھەڵوێست و یەکدەنگ بووین”.

پرۆژه‌ ياساى بودجه‌ى گشتى حكومه‌تى فيدرالى عێراق، بۆ ساڵى 2018، كه‌له‌ 48 ماده‌ى ياسايى پێكهاتووه‌ ،له‌ كۆتایی ته‌مه‌نی سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادیدا  ئاماده‌كراوه‌ به‌ڵام تائێستا لایه‌نه‌كان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و له‌سه‌ری رێكنه‌كه‌وتوون، ئه‌گه‌رچی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه‌، به‌ڵام تا ئێستا یاساكه‌ په‌سه‌ند نه‌كراوه‌.

Back to top button