دامه‌زراوه‌ی Gallup : له‌ %16ـی ئه‌مریكییه‌كان ده‌یانه‌وێت وڵاته‌كه‌یان جێبهێڵن

شاره‌زایانی دامه‌زراوه‌ی Gallup له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاند:” نزیكه‌ی 16% ئه‌مه‌ریكییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی به‌لایانه‌وه‌ باشتره‌ وڵاته‌كه‌ی خۆیان به‌جێبهێڵن و هۆكاری سه‌ره‌كی جووڵاندنی خواستی كۆچه‌ لای ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش ده‌گه‌رێننه‌وه‌ بۆ بوونی دۆناڵد تره‌مپ به‌ لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات “.

شاره‌زایانی دامه‌زراوه‌ی Gallup ده‌ڵێن :” له‌ %40ـی ژنان و كچانی ئه‌مه‌ریكا ته‌مه‌نیان نه‌گه‌شتووه‌ته‌ 30 ساڵان، له‌ دوو ساڵی یه‌كه‌می ئیداره‌ی تره‌مپدا گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی پێویسته‌ ئه‌مه‌ریكا جێبهێڵن و بچنه‌ وڵاتێكی دیكه‌ بژین، به‌ڵام له‌ هه‌مان ئه‌و ته‌مه‌نانه‌دا 20% پیاوان ئه‌و خواسته‌یان هه‌یه‌”.

له‌ توێژینه‌وه‌كه‌ی دامه‌زراوه‌ی Gallup ده‌ركه‌وتووه‌، رێژه‌ی 26% ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئه‌مه‌ریكا جێبهێڵن، پێیان باشه‌ بچنه‌ كه‌نه‌دا، له‌ كاتێكدا ساڵی 2016 رێژه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ندایان له‌ ئه‌مه‌ریكا پێ باشتر بوو 12% بوون.

Back to top button