حه‌سه‌ن رووحانى : هاتنی تره‌مپ بۆعێراق به‌نهێنی نیشانه‌ی شكستی ئه‌مریكایه
حه‌سه‌ن رووحانى سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلامى ئێران ده‌ڵێت :” پێویسته دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا به ئاشكرا سه‌ردانى عێراق بكات و به شهقامهكانى به‌غدا و به‌سره‌دا بسووڕێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى بزانێت عێراقييه‌كان چى له باره‌ى ئه‌مه‌ريكاوه ده‌ڵێن”.
سه‌رۆككۆماری ئێران گوتيشى: سه‌ردانى ئه‌م دواييه‌ى تره‌مپ بۆ عێراق ئاماژه‌ى شكستى ئه‌مه‌ريكايه له‌و وڵاته‌دا”.
هه‌روه‌ها حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆككۆماری ئێران ده‌شڵێت : تره‌مپ بوێرى ئه‌وه‌ى نييه سه‌ردانى سووريا و لوبنان و يه‌مه‌ن بكات”.
گوتیشی :”سه‌قامگيرى ئه‌م ناوچه‌يه كاتێك دێته دى، كه سوپاى ئه‌مه‌ريكا تێيدا نه‌مێنێت و پاشه‌كشێ بكات.
سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلامى ئێران ده‌شڵێت: تاران هه‌وڵده‌دات، سه‌قامگيرى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بچه‌سپێت و گه‌لانى ناوچه‌كه له سايهى حكومهتگهلێك بژيت، كه له رێگه‌ى ديموكراتييهوه هاتبنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات.