گروپێكی به‌رژه‌وه‌ندخواز جڵه‌وه‌ی یه‌كێتی ده‌كه‌ن و خاك و خه‌ڵك ڕاده‌ستی داگیركه‌ران ده‌كه‌ن

دوای ئەوەی جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆچی دوایی کرد، له‌ دۆخێكی ئاڵۆدا بریاری یه‌كێتی ده‌كه‌وێته‌ ده‌ست چه‌ند كه‌س و گروپێكی به‌رژه‌وه‌ندخوازو له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیاندا ڕێكه‌وتنی ژێر به‌ ژێر له‌گه‌ڵ دوژمنانی كورددا ده‌به‌ست و خاك و خه‌لك ڕاده‌ستی داگیركه‌ران ده‌كه‌ن .

16ـی ئۆكتۆبه‌ر خیانەتێكی جەرگبڕ بوو لە مێژووی گەلی كورددا، كە باڵێكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هاوكاریی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌ ئێرانیه‌كانیان كرد تا كەركووك داگیر بكەن ، له‌ دوای داگیركردنی شاری كه‌ركوك و خانه‌قین و خورماتوو جگه‌ له‌ خاپور كردنی خانوی هاوڵاتیانی كورد و كوشتن و ڕاوه‌دونانن و ده‌ستگیركردن و تاڵانكردنیان هاورده‌ی خیزانه‌ عه‌ره‌به‌كانیش له‌ زیادبووندایه‌ و  بە بەرنامە كار بۆ بەعەرەبكردنی شارەكە و بێزاركردنی هاوڵاتیانی كورد بۆ بەجێهێشتنی شارەكەیان دەكەن، كە بە بیانووی جۆراوجۆر شەوان هێزە میلیشیاكان هەڵدەكوتنە سەر ماڵەكان و پشكنین دەكەن، هەروەها دۆخی ئەمنیی شار تەواو خراپە و تەقینەوە و دزی و پیاوكوشتن بەردەوام لە فراوانبوونە.

له‌باره‌ی خراپی دۆخی كه‌ركوك و ڕاده‌ستكردنی شاره‌كه‌ به‌ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌ ئێرانیه‌كان ، كاكەمین نەجار، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند:”ئێمە مەرجمان لەسەر كەس نییە و پێویست ناكات ئەو مەسەلەیە بە تەشەنوج وەربگیرێت، پارتی دەڵێت دەبێت رەوشی كەركوك ئاسایی بكرێتەوە و كۆتایی بەو عەسكەرتارییە بێت كە لە شارەكەدا هەیە، لەگەڵ پاشەكشەكردنی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە پارێزگاكە”.

له‌باره‌ی خراپی دۆخی یه‌كێتیشه‌وه‌ مامۆستا جەعفەر، ئەندامی پێشووتری مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ده‌ڵێت : ”یەکێتیی ئێستا لەگەڵ ئەو یەکێتییە جیاوازە کە سەرەتا درووست کراوە“و  ”لەناو سەركردایەتیی یەكێتیدا دەوڵەمەندەكان گرنگترن نەك هەژارەكان ، سەدان كادیر لە یەكێتی دەركراون كە هەندێكیان پێشمەرگەی 76 ن و پێشمەرگەی 76 لای سەركردایەتی یەكێتی گرنگ نین، خەڵكانی دەوڵەمەند گرنگن، بۆیە یەكێتی دەبێت فكری خۆی بگۆڕێت“.

 

Back to top button