ئەمریكا داوا لە بزووتنەوەی گۆڕان دەكات پەلەبكرێت لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم

 

لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان چەند جارێك سەردانی لایەن سیاسیەكانی كردووە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان, ئەمریكا داوای پەلەكردنی پێكهێنانی حكومەت لە هێز و لایەنە سیاسیەكان دەكات.
سەرچاوەیەك لە بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاندووە بالیۆزی ئەمریكا لە عێراق سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانی كردووە داوای لە بزووتنەوەكە كردووە پەلە بكەن لە پێكهێنانی حكومەت, دروست نەكردنی بەربەست لە بەردەم پێكهێنانی حكومەت.
سەرچاوەكەی بزووتنەوەی گۆڕان راشیگەیاندووە كە دۆگلاس سلێمان بالیۆزی ئەمریكا لە عێراق سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانی كردووە داوای كردووە كە پەلە بكرێـت لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و دروست نەكردنی تەگەرە و كەم كردنەوەی جیاوازیەكانی پێكهێنانی حكومەت.
سەردانەكەی سەفیری ئەمریكا دووای دوو گەڕی دانیشتنی پارتی دێت لەگەڵ هەریەكە لە یەكێتی و بزووتنەوەی گۆڕان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم.

Back to top button