وەزیری بەرگری فەرەنسا سەردانی هەرێمی كوردستاندەكات
دوای ئەوەی داعش لە ناوچە داگیركراوەكانی كوردستان لە سنورەكانی كەركووك و ناوچە سنوریەكانی دیكەی موسڵ دەستیان بە جموجۆلكردەوە, هەروەها ئەمریكا بڕیاری كشانەوەی دا لە سوریاو رۆژئاوای كوردستان, بۆ تاوتوێكردنی دۆخی ناوچەكە بڕیارە وەزیری بەرگری فەرەنسا سەردانی هەرێمی كوردستان بكات.
بە پێی زانیاری میدیا فەرەنسیەكان لە داهاتویەكی نزیك فلورنس بارلی وەزیری بەرگری فەرەنسا سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمرەوشی ناوچەكەو پرسی جموجۆلەكانی داعش لە ناوچە كوردستانیە داگیركراوەكان و ئامادەی فەرەنسا لە رۆژئاوای كوردستان تاوتێودەكات.
سەردانەكەی وەزیری بەرگری فەرەنسا دوای لێدوای كونسولی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان دێـت كە هەفتەی رابردوو رایگەیاند بوو فەرەنسا دۆستی گەلی كورد بووەو دەبێت, لە باشوور و پارچەكانی دیكەی كوردستان.