شاری رۆشنبیری ئاسایشی یه‌كێتی هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر ناوه‌ندی غەزەلنووس

ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی ١ی ٢٠١٩، هێزێکی چەکداری ئاسایشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەڵیانكوتاوەتە سەر ناوه‌ندی غەزەلنووس لە شاری سلێمانی و کافێکەیان داخستووە.

ناوه‌ندی غه‌زه‌لنووس له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسویه‌تی و ده‌ڵێت :” لەبری کردنەوەی دەرگای سینه‌ما سالم دەرگای کافێ کتێبی غەزەلنووسیش داخرا و ئێستا ھێزێکی زۆری چەکداری ئاسایشی گشتیی سلێمانی، لە بەردەم دەرگای سەرەکیی سینەما و کافێکەن و ناھێڵن ھیچ کەسێک لەو ناوەدا بێت”.

هاوکات محەمەد جەبار، نوسه‌رو چالاكوان لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نوسویه‌تی و ده‌ڵێـ :” ئەو هێزەی ئاسایشی یەکێتی لەبەردەم دەرگای سەرەکیی کافێ کتێبی غەزەلنووس و سینەما سالم لە سلێمانی بڵاو کراونەتەوە و ”ناهێڵن هیچ کەسێک لەو ناوەدا بێت“.

دوێنی هێزه‌كانی ئاسایشی یه‌كێتی له‌ شاری رۆشنبیری هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر سینه‌ما سالم وبه‌بێ هیچ نوسراوێكی فه‌رمی یان بریاری دادوه‌ر ده‌رگای سینه‌ماكه‌یان داخست .

Back to top button