شهقامی سهدمهتری سلێمانی دهچێته بواری جێبهجێكردنهوه
زیاتر له پێنج ساڵه باس له دروستكردنی شهقامی 100 مهتری له سلێمانی دهكرێت ،بهڵام ههر باسكراوهو بهكردار هیچ نهبینراوه له ساڵی 2013 عیماد ئەحمەد، جێگری سەرۆکی ئەوکاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناخەی پرۆژەکەی دانا، بەڵام لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا پرۆژەکە تەنیا وەک ناو مایەوە.
رێككەوتی ٦ی ١١ی ٢٠١٣، عیماد ئەحمەد، جێگری سەرۆكوەزیرانی حكوومەتی هەرێم، بەردی بناغەی پڕۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتریی شاری سلێمانی دانا، كە پێك هاتووە لە رێگەیەكی دووسایدی خێرا و بە درێژایی ١٤٦ كیلۆمەتر بە چواردەوری شاری سلێمانیدا دەسووڕێتەوە، ماوەی پێنج ساڵیشە ئەو پڕۆژەیە راگیراوە، بەڵام ٧ی ئەم مانگە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، بڕیاری تەرخانكردنی گوژمەی تێچووی پڕۆژەكەی دا، كە بریتییە لە ٤٦٩ ملیار دینار، وەك سەرەتایش بڕی ٩٠ ملیار دیناری بۆ دابین كراوە.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: “بە سوپاسەوە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر کۆی پارەکە داوە، ئەمە لە بەشی یەکەمەوە دەستپێدەکات کە لە تاسڵوجەوە بۆ زرگوێزە و دواتر قۆناخ بە قۆناخ بەدوای یەکدا بەردەوام دەبین”.
پارێزگاری سلێمانی گوتیشی: “ئەمە بووژانەوەیەکی گەورەیە بۆ سلێمانی، چ لە بواری بازاڕگەریدا چ لە وەبەرهێناندا چ لە ئاستی نیشتەجێبووندا، ئومێد دەکەین لا ئایندەیەکی نزیکدا خەڵک بەخشیشەکانی بە چاوی خۆیان ببینن”.
پرۆژەی شهقامی سهدمهتری له سلێمانی بە سێ ساڵ تەواودەبێت و شەقامێکی خێرای دوو ئاراستەیە، درێژیەکەی 32 کیلۆمەترە و هیچ گەڕانەوە و وەستانێکی تێدا نابێت ،شەقامەکە لە تاسڵوجەوە دەستپێدەکات و لە پشت فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە درێژدەبێتەوە تاوەکو دەگاتە زڕگوێز و سەر رێگەی عەربەت، هەموو ئەو گوندانەش دەکاتە بەشێک لە شار کە دەکەونە بەشی خوارەوەی سلێمانی.
بڕیار بوو پڕۆژەی شەقامی ١٠٠مەتری، لەلایەن ٣ كۆمپانیای بیانییەوە و بە سێ قۆناغ جێبەجێ بكرێت، كە قۆناغی یەكەم لە تاسڵووجەوە بۆ بازگەی عەربەت_ سلێمانی دەستی پێ بكرێت، ئەویش بە درێژی 33 كیلۆمەتر و بوونی ٨ یەكتر بڕ و٦٠ ئاوبڕی سندووقی و چەندین بڕگەی تەواوكاریی دیكە، هاوكات بەشی دووەمی پڕۆژەكەیش لە تاسڵووجەوە درێژ دەبێتەوە بۆ تونێلی پێشڕەو و بەشی سێیەمیش لە تونێلی پێشڕەوەوە بۆ بازگەی عەربەت درێژ بێتەوە.