پارتی به‌مه‌رجه‌كانی یه‌كێتی ڕازی نابێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ
پارتی دیموكراتی كوردستان رەتیدەکاتەوە دۆسیه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان و به‌غدا تێكه‌ڵ به دۆسیه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی دا بكات ،یه‌كێتیش سوره له سه‌ر داواكارییه‌كانی بۆ رێكه‌وتنێكی سیاسی نوێ .
یەکێتی سوورە لەسەر بۆچوونەکانی خۆی، ئەویش رێککەوتنی سیاسی نوێیە لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان ،یه‌كێتی له‌لایه‌ك سوره له سه‌ر وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تی داد له عێراق و سوریشه له‌سه‌ر كاندیده‌كه‌ی بۆ پۆستی پارێزگای كه‌ركوك ،ئه‌مه‌ش خاڵی ناكۆكی نیوان پارتی و یه‌كێتی یه و تابێت زه‌قتر ده‌بێته‌وه .
لای خۆیه‌وه زانا مەلا خالید، پەرلەمانتاری كوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: “ئەو كاتەی ئێمە قسەمان لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار و پۆستەكانی دیكە دەكرد، یەكێتی دەیگوت ئەو پۆستە پەیوەندیدارە بە بەغدا و جیاوازە، بەڵام ئێستا كە سەرۆك كۆمارە لە یەكێتیە و بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیرێك، دەیانەوێت لەگەڵ پۆستی پارێزگاری كەركووك و سەرۆكایەتییەكانی ھەرێمی كوردستان بیكەن بە یەك پاكێج، بەڵام ئێمە پێیمانوایە ئەو دوو پاكێجە لێك جیان”.
پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەوڵەکانی بۆ گفتوگۆکردن له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ لایەنەکان بەردەوام دەبێت و نایەوێت بگاته بنبەست،به‌ڵام لەبارەی داواکاریەکەی یەکێتی بۆ رێککەوتنی سیاسی دوو قۆڵی رەتیدەکاتەوە دەڵێت “گفتوگۆ لەسەر پۆستەکانی بەغداو هەولێرو کەرکووک پێکەوە ناکەین”.