راگەیێندراوێك لە شەش فراكسیۆنی كوردی لە پەرلەمانی عێراق

دوای ئەوەی ئەمڕۆ بەسەر پەرشتی سه‌رپه‌رشتی به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق فراكسیۆنە كوردستانیەكان كۆبوونه‌وه, دوای كۆبوونه‌وه‌كه، راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه.
بە پێی ئەو راگەێندراوەی دەستی خواكوڕك كەوتووە فراكسیۆنە كوردستانیەكان رایانگەیاندووە كە تێیدا، هه‌موویان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه:
یه‌كه‌م: فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان پشتیوانی له داوای پارێزگاكانی به‌سره و نه‌ینه‌وا ده‌كه‌ن.
دووه‌م: هه‌وڵه‌كانیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه دابڕێندراوه‌كان، به تایبه‌تی له پرسی بودجه و له‌م رووه‌شه‌وه داوا له هه‌ردوو لای حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كه‌ن، پابه‌ند بن به یاسای بودجه‌ی عێراقه‌وه دوای په‌سندكردنی.
سێیه‌م: جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی هه‌ماهه‌نگی نێوان نوێنه‌رانی كورد و حكومه‌تی هه‌رێم و كاربه‌ده‌ستانی كورد له به‌غدا كرده‌وه.
چواره‌م: فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگی شه‌فافیه‌ت له دۆسیه‌ی نه‌وتی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه دابڕێندراوه‌كان و هه‌وڵدان بۆ باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
پێنجه‌م: فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كان به شێوه‌یه‌كی مانگانه بۆ ئه‌وه پرسانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به ژیانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه دابڕێندراوه‌كان.
ئه‌م فراكسیۆنانه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شدار بوون و واژوویان له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه كردووه:
پارتی دیموكراتی كوردستان
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان