ئەمریكا: زمانی كوردی دەخاتە نێو سیستەمی خوێندنی شاری ناشڤیل
بوونی ژمارەیەكی زۆری كورد لە شاری ناشڤیلی ویلایەتی تێنەسی ئەمریكا, وای كردووە ئەو شارە بە كوردستانی بچووك بناسرێت, بۆیە دەستەی بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە گشتییەكانی میترۆی سەر بە شاری ناشڤیڵ، بڕیاریدا، بە فەرمی زمانی كوردی بخاتە پەیڕەوی قوتابخانەكانیانەوە.
شاری ناشڤیڵی سەر بە ویلایەتی تێنەسی ئەمەریكا، یەكێكە لەو شارانەی ئەمریكا كە ژمارەیەكی زۆر كوردی لێدەژی و بە كوردستانی بچووك ناسراوە، هەر بۆیە قوتابخانەكانی ئەو شارە بەهۆی زۆری رێژەی قوتابی كورد، بڕیاریانداوە زمانی كوردیش بخەنە لیستی ئەو زمانانەی دیكه، لە قوتابخانەكانی ئەو شارەدا دەخوێنرێت.
هەر لەبارەی ئەو بڕیارەی دەستەی بەڕێوەبەرانی قوتابخانەكانی ناشڤیڵ، بەیان سامی عەبدولڕەحمان نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەمەریكالە تویتەر نووسیوویەتی: “ئەو بڕیارە، بڕیارێكی گرنگە بۆ هەزاران كوردی ئەو شارە و ئێستاش هەموو چاوەكان لەسەر كاربەدەستانی ویلایەتی تێنەسییە كە ئەو بڕیارە پەسەند بكەن”.
شاری ناشڤیل لە ویلایەتی تێنەسی ئەمەریكا، ژمارەیەكی زۆر رەوەندی كوردی تێدا دەژی و بەو هۆیەوەش بە كوردستانی بچووك ناودەبرێت.