ناتانیاھۆ:بەردەوام دەبین لە لێدانی ئێران لە سوریا
لە میانەی بەسەركردنەوەی پێگەی سەربازی شێزافۆنی سوپای وڵاتەكەی،بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند كە بەردەوام دەبن لە بۆردومانكردنی پێگە سەربازیەكانی ئێران لەناوخاكی سوریا و جیا لەوەش ھەركات بمانەوێت بە توندی لە دوژمنەكانمان دەدەین جا دور بن یان نزیك
ناتانیاھۆ تایبەت بە ئاڕاستەكردنی موشەك لە كەرتی غەزەوە ھۆشداری توندی داو وتی گەر ئەو ھێرشانە بۆ سەر ئیسرائیل بەردەوام بن ئەوەندە توند وەڵامیان دەدەینەوە كە بڕوا پێنەكراو بێت
سەبارەت بە بەرپا بوونی جەنگیش لە ناوچەكە ناتانیاھۆ تەئكیدی لە بەھێزی سوپای وڵاتەكەی كردەوەو دڵنیایی دا كە سوپای وڵاتەكەی لەبەرژەوەندی خۆی كۆتایی بە ھەر ھەڕەشەو جەنگێك دەھێنێت