كهریم تهمیمی : بنەمای سەرەکی کارەکانمان سەپاندنی یاسا و خزمەتکردنی پێکهاتەکانی کەرکووکە
فەرماندەی هێزی تایبەت لە کەرکووک رایدەگەیێنێت، بە فەرمی دۆسیەی ئەمنی کەرکووکیان وەرگرتووە و لەسەر بنەمای سەپاندنی یاسا و جیاوازی نەکردن لە نێوان پێکهاتەکانی کەرکووک کاردەکەن.
فەریق رووکن کەریم تەمیمی، فەرماندەی هێزی تایبەتی کەرکووک رایگەیاند “بنەمای سەرەکی کارەکانمان سەپاندنی یاسا و خزمەتکردنی پێکهاتەکانی پارێزگای کەرکووکە، بەبێ هیچ جیاوازییەک”.
فەریق روکن کەریم تەمیمی، ئاماژەی بەوەکرد، لە رۆژانی داهاتوودا کارەکانیان بەردەوام بێت بۆ پشتوانیکرد لە دەزگا ئەمنییەکانی نێو کەرکووک لە پۆلیس و، پۆلیسی هاتووچۆ بۆ ئاسانکارییکردنی کاروباری شارەکە و کاردەکەین بۆ ئەوەی سنوورێک پێشێلکارییەکان دابنێین کە لێرە و لەوێ روودەدەن.
رۆژی ۲۳ی کانوونی دووەمی ۲۰۱۹، عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا هێزەکانی دژە تیرۆر لە کەرکووک بکێشنەوە و لیوای ٦۱ی هێزی تایبەتی سەر بە سەرۆکایەتی وەزیران شوێنی هێزەکانی دژە تیرۆر بگرێتەوە.