حەسەن رۆحانی بۆ دروستكردنی مووشەكی دوورمەوداو زریپۆش مۆڵەت لە هیچ كەسێك وەرناگرین, بەردەوام دەبین لە بەرهەمهێنانی ئەو چەكانە

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاهەنگێك بە بۆنەی یادی چلەمین ساڵوەگەڕی شۆڕشی ئێران لە مەیدانی ئازادیی تاران رێك خرا، لە میانی بەشداریكردنی سەركۆماری ئێران لە وتارێكدا باسی لە بەرنامەی مووشەكی وڵاتەكەی كرد رایگەیاند وڵاتەكەی بۆ بەرهەمهێنانی مووشەكی زرێپۆش شكێن و پێداویستیی بەرگری، مۆڵەت لە هیچ كەس وەرناگرێت و بەردەوام دەبێت لە بەرهەمهێنانی ئەو چەكانە.

حەسەن رۆحانی سەركۆماری ئێران ئاماژەی بەوەدا كە لەژێر گەمارۆكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەكە، ئاهەنگی یادی شۆڕش دەگێڕن و بەشداریكردنی گەلەكەیان نیشانەی ئەوەیە كە پلانەكان دژ بە وڵاتەكەیان، شكستیان هێناوە.

حەسەن روحانی رایگەیاند وڵاتەكەی بۆ بەرهەمهێنانی مووشەكی زرێپۆش شكێن و پێداویستی بەرگری، مۆڵەت لە هیچ كەس وەرناگرێت، گوتیشی “بەردەوام دەبین لە بەرهەمهێنانی مووشەكی وشكانی بۆ دەریا، دەریا بۆ دەریا، ئاسمان بۆ ئاسمان و وشكانی بۆ وشكانی و زرێپۆش شكێن، بۆ ئەوەش مۆڵەت لە هیچ كەس وەرناگرین”.

سەركۆماری ئێران وەبیری هێنایەوە كە لە كۆندا 5%ی چەكەكان لە ئێران بەرهەم دەهێنران و 95٪ی لە دەرەوە هاوردە دەكران، بەڵام ئێستە لە 85٪ی لە ناوخۆدا بەرهەم دەهێنن.

Back to top button