حكوومەتی عێراق لە ناوچەكانی ماددەی 140 سەر ژمێری ئەنجامدەدات, لە فۆڕمی سەر ژمێری فەیلی و ئێزیدی بە كورد دانەناوە

 

لەگەڵ ئەوەی دەبوایە لە كۆتاییەكانی ساڵی 2007 ماددەی 140ـی پەیوەست لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی جێبەجێبكرێت, كە قۆناغێك لە سێ قۆناغەكانی جێبەجێكردنی ماددەكە سازدانی سەرژمێری بوو, بەڵام نەكرا, لە ئێستاد لە هەوڵی ئەوەدایە لەو ناوچانە سەرژمێری ئەنجامبدات, بەڵام كورد لە فۆڕمەكە ناڕازیە.

نوری دلێمی، وەزیری پلاندانانی عێراق گوتی: “دوای ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك دەست بە جێبەجێكردنی قۆناخی دووەمی مادەی ١٤٠ دەكرێت، كە قۆناغی ئەنجامدانی سەرژمێرییە”.

لە بەرامبەریشدا، سیروان مەحموود، بەرپرسی دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، “كێشە لە فۆرمی سەرژمێریدا هەیە و ناكرێت بەو شێوەیە سەرژمێری ئەنجامبدرێت”، چونكە وەك ئەو گوتی: “لە فۆرمەكەدا ئێزیدی و شەبەك و فەیلی بە كورد هەژمار نەكراون”.

ئێستا ئەوەی ڕێگرە لە بەردەم ئەنجامدانی سەرژمێری لە كەركووك, ناسەقامگیری دۆخی ئەو شارەیە, بەتایبەتیش دوای ئەوەی لە ١٦ی ئۆكتۆبەر حكوومەتی عێراق ویستی لە ڕێگەی هێزەوە چارەنووسی ئەو ناوچانە یەكلا بكاتەوە.

Back to top button