مەسروور بارزانی لەگەڵ سەرۆكی حزبی فەرمانڕەوای ئەڵمانیا كۆبوویەوە
دوای ئەوەی مەسرور بارزانی، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، بە داوەتنامەیكی فەرمی بەشداری لە كۆنگرەی ئاشتی میونشنی كرد, لە پەراوێزی كۆنگرە، لەگەڵ ئانیگریت كرامپ كارینباوەر، سەرۆكی پارتی CDU، كە پارتەكەی ئەنگێلا مێركلی راوێژكاری ئەڵمانیایە، كۆبووەوە.
كۆنگرەی ئاسایشی میونشن،ساڵانە لە ئەڵمانیا سازدەكرێت و مەسرور بارزانیش بە داوەتێكی فەرمی حكوومەتی ئەو وڵاتە بەشداری تێدا كردووە.
هەر لە پەراوێزی كۆنگرەكە، كە ئەمڕۆ 15ی شوبات/ فێبرایەری 2019 دەستیپێكرد، مەسرور بارزانی لەگەڵ هەریەك لە سێرگی لاڤرۆف، وەزیری دەرەوەی رووسیا، فالح فەیاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و ژمارەیەك پەرلەمانتاری ئەڵمانیا لە فراكسیۆنە جیاوازەكان كۆبووەوە.