لەئەگەری وەستانی خوێندن لە سلێمانی مووچە و ساڵی خزمەتی مامۆستایان دەوەستێت
خواكوڕك
راوێژكارێكی لە وەزارەتی پەروەردە دەلێت لەئەگەری وەستانی خوێندن لە سنوری پارێزگای سلێمانی، هەژماری ساڵانەی خزمەت و مووچەی ئەمساڵەی خوێندن هەژمار ناكرێت بۆ مامۆستایانی ئەو سنورە و دەلێت هەمان شێوەی قوتابیانی سلێمانی ئەو ناوچەیە ئەمساڵیان بۆ هەژمار ناكرێت.
راویژكارێكی وەزارەتی پەروەردە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، رایگەیاند لەحاڵەتی وەستانی خوێندن لە دەڤەری سلێمانی ناتوانن مووچەی پاشەكەوت دابەش بكەن، چونكە ئەم كات دەكەوتە بەرامبەر مامۆستایانی هەولێر و دهۆك چونكە مامۆستایانی هەولێر و دهۆك دەوام دەكەن و ئەگەر هەژمار نەكرێت لەسلێمانی مووچە و ساڵی وانە وتنەوەیان بۆ هەژمار ناكرێت و مووڵەتی ساڵانە دەچێتە ناو پرۆفایلەكەیان.
ئەو راوێژكارە، دەلێت لەرووی یاسایەوە دەرەچەی یاسایمان دۆزیوەتەوە بۆ وەستاندنی مووچە و هەژمار نەكردنی ساڵی خزمەتی مامۆستایانی سلێمانی لەحاڵەتی وەستانی پرۆسەی خوێندن لە و دەڤەرە.