نوێنەرێکی سەرۆك بارزانی وەڵامی چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندنی یەکێتی دەداتەوە

نوێنەری سەرۆك بارزانی لە شاری کەرکووک ڕەخنە لە چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دەگرێت و بە درۆیان دەخاتەوە

دوێنێ پێنج شەممە عەبدوللەتیف گلی ، نوێنەری سەرۆك مەسعود بارزانی لە شاری کەرکووك ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا وەڵامی چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانی داوەتەوە .

لە ڕوونکردنەوەکەیدا نوێنەری سەرۆك بارزانی لە شاری کەرکووک ڕایگەیاندووە ڕوونی دەکەمەوە لەپاش ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ پارتی دیموکراتی کوردستان و نوێنەرایەتی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی ھیچ وجودێکی فەرمی لە شاری کەرکوك دا نییە ، ھەمووان دەزانن ماڵم لە ڕەحیماوە نییە و بەھیچ شێوەیەک لەپاش ١٦ی ئۆکتۆبەر پێشوازیم لەخەڵکی نەکردووە و ئەوەی گوتراوە دوورە لە ڕاستییەوە”.

ئەمەی خوارەوە دەقی ڕوونکردنەوەکەیە:-

بەناوی خوای گەورە و مھرەبان
جەماوەری خوشەویستی کوردستان ،
ماوەیەکە لە چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەشیوەیەکی نابەرپرسانە تۆمەتی ناڕاست دەخرێتە پاڵم .
لێرەدا ڕوونی دەکەمەوە لەپاش ١٦ی ئکۆتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ پارتی دیموکراتی کوردستان و نوێنەرایەتی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی ھیچ وجودێکی فەرمی لە شاری کەرکوک دا نییە ، ھەموان دەزانن ماڵم لە ڕەحیماوە نییە و بەھیچ شێوەیەک لەپاش ١٦ی ئکتۆبەر پێشوازیم لەخەڵکی نەکردووە و ئەوەی وتراوە دوورە لە ڕاستی ، من چەن جارێک لەسەر ڕاسپاردەی جەنابی سەرۆک بارزانی بەژداریم لەچەن پرسەی کەسە ناودارەکانی کەرکوک کردووە ، ھەروەھا لە پرسەی چەن ھەفاڵ و دۆستێکی شەخسی خۆم سەردانی کەرکوکم کردووە . خەڵکی کەرکوک پێگەی من دەزانن لە ناو ھەموو پێکھاتەکانی شارەکە و ئەم ڕەفتارانە خزمەت بەھیچ لایەکمان ناگەیەنێت.
لەکۆتادا ھیوادارم ھەموولایەک بەڕوحێکی بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ یە کتردا بکەین و کێشەی سیاسی نەبێتە ھۆی تێکدانی یەکڕیزی و برایەتیمان .

عبداللطيف گلی
نوێنەری سەرۆک مە سعود بارزانی / کەرکوك
٢١/٢/٢٠١٩

 

 

Back to top button