(خواكوڕك) كاندیدی گۆڕان بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی ھەرێم ئاشكرا دەكات

بەپێی ڕێكەوتنی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و بزۆتنەوەی گوڕان، پۆستی جێگری سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بەر بزۆتنەوەی گوڕان دەكەوێت و خواكوڕك كاندیدی ئەو بزۆتنەوەیە بۆ پۆستەكە ئاشكرا دەكات.

 

ئەندامێكی جڤاتی بزۆتنەوەی گوڕان كە پێی باش نەبوو (خواكوڕك) ناوی ببات گوتی: بەپێی ڕای زۆرینەی ئەندامانی جڤات، مستەفای سەید قادر کاندیدی بزۆتنەوەی گۆڕان دەبێت بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

ھەروەھا دەربارەی كاندیدانی تری بزۆتنەوەكە، ئەو ئەندامەی جڤات ئاشكرایكرد: تا ئێستا ھەموو كاندیدەكانمان دیارینەكردوون، بۆ ئەمە چاوەڕوانی ڕیكەوتنی نێوان پارتی و یەكێتی دەكەین بۆ ئەوەی دڵنیا ببینەوە لە پۆستەكانی گوڕان لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان.

 


مستەفای سەید قادر
Back to top button