دەیان چەکداری حەشدی شەعبی لە نزیک مەخمور کەوتنە بۆسەی داعش کوژراو بریندار هەن
دوای ئەوەی هێزێکی حەشدی شەعبی لە موسل بەرەو خورماتوو دەگەڕانەوە، کەوتنە بۆسەی چەکدارانی داعش ژماریه‌كی زۆری كوژران و برینداریان هەیە.
عه‌لی هاشم، وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی له خورماتوو هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و رایگه‌یاندووه، “راسته ئه‌و هێزه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه‌وتووه‌ته بۆسه‌ی داعش و ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداریشمان هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا ته‌نیا ئه‌وه‌نده له‌باره‌ی رووداوه‌كه ده‌زانین، كه 2 چه‌كداری حه‌شد كوژراون و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوونه”، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌كان له‌سه‌ر ژماره‌ی برینداره‌كان هه‌بێت.
(خواکوڕک) زانیویه‌تی، له‌و هێرشه‌دا 3 چه‌كداری حه‌شد به ناوه‌كانی “مه‌هدی جه‌لال، حه‌سه‌ن نوری و سه‌ید هانی” كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوونه، له‌كاتێكدا باس له بێسه‌ر و شوێن بوونی 3 كه‌سی دیكه‌ش ده‌كرێت.
وه‌ك وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی ئاماژه‌ی پێدا، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی حه‌شد ژماره‌یان 60 كه‌س بووه و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له مووسڵ، له سنووری مه‌خموور كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی داعش و گه‌مارۆدراون، به‌ڵام زۆربه‌یان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رزگاركراون.