گەرمیان.. ڕووداوێکی ھاتووچۆ ٧ کەسی کردە قوربانی

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەێندراوێکدا ڕایگەیاند بەھۆی ڕووداوێکی ھاتووچۆوە حەوت کەس بوونە قوربانی.

لە ڕاگەێندراوەکەدا ھاتووە: پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەھۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان سەنی و تویتا کرۆلا لەنزیک گوندی کەواچەرمو و لە سەر ڕێگای تیلەکۆ ٧ کەس برینداربوون.

ڕاشیگەیاند: ئۆتۆمبێلی جۆری توێتا کرۆلا بەئاراستەی ناحیەی ڕزگاری بۆ سەر ڕێگای گشتی ھاتووە و ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان سەنیش بەپێچەوانەوە ڕۆشتووە، لەنزیک گوندی کەواچەرمو پێکیانداداوە بە ھۆیەوە ٧ کەس بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەش کردووە: بریندارەکان ئافرەتێک و دوو منداڵ و چوار پیاون بەمەبەستی وەرگرتنی چارە سەر گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لەکەلار.

پۆلیسی ھاتووچۆی گەرمیان ڕاشیگەیاندووە: پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە.

Back to top button