فراکسیۆنی پارتی رێزلێنانیان پێشکەش بەو مامۆستایانەکرد کە پارەی زیادەیان بۆ فەرمانگەکانیان گەراندبۆوە

فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەڕلەمانی كوردستان رێزلێنانیان پێشکەش بەو مامۆستایانەکرد کە پارەی زیادەیان بۆ فەرمانگەکانیان گەراندبۆوە.

 

لەم باریەوە فڕاكسیۆنی پارتی لە بڵاوكراوەیەكدا نووسیویەتی: بەشانازیەوە ئەمڕۆ لە فراکسیۆنی پارتیمان لە پەرلەمانی کوردستان ، ڕێز و پێزانینمان پێشکەشی ئەو چوار جوامێر و خاوەن ویژدانەکرد کە بڕێك پارەی زیادیان لە مووچە کەوتبوە لاو زۆر مەردانە و دڵسۆزانە گەڕاندیانەوە بۆ حکومەت .

فراكسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوە داوە كە سێ مامۆستای بەڕێز لە شاری کفری لە گەرمیان و مامۆستایەکی بەڕێز لە شاری زاخۆ لە بادینان ، جێگەی دڵخۆشی و شانازیە لە ناو میللەتی ئێمە ئەمجۆرە جوامێرانە هەن .

 

Back to top button