سەركردەیەكی عێراق: پەسندكردنی بەشە بودجەی خەڵكی هەرێمی كوردستان پەیوەندییەكی راستەوخۆی بەو سەردانەی بازرانی هەبوو بۆ بەغدا

 

دوای ئەوەی سەرۆك بارزانی سەردانی بەغدای كرد, زۆربەی گرێ‌ كوێرەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كرانەوە بە تایبەت لە بابەتی پەسەندكردنی بودجەو جێكردنەوەی بەشە بوودجەی هەرێم و مووچەی پێشمەرگە لە نێو بودجەی گشتی عێراق, پەرلەمانتارێكی عێراقیش دەلێت سەرۆك بارزانی هۆكاری پەسەندكردنی بودجەی عێراق بوو.

رەعد دەهلكی، پەرلەمانتار و سەركردەی سوننە لە (هاوپەیمانیی وەتەنییە) لە پەرلەمانی عێراق، دەڵێت:” ئێمە پشتیوانی لە پەیوەندییە تازەكانی هەولێر و بەغدا دەكەین، چونكە تواندراوە بەشێك لە كێشە و ساردییەكان چارەسەر بكرێت، ئێستاش نزیكبوونەوەیەكی باش لەنێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی ناوەندیدا هەیە، بۆ ئەوەی كێشەكانی رابردوو چارەسەر بكرێن“.

ئەو پەرلەمانتارەی عێراق گوتیشی:” سەردانەكەی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا هۆكار بووە بۆ نزیكبوونەوە هەولێر و بەغدا و كرانەوەی دەرگا داخراوەكان، گوتی: “سەردانەكەی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا هەنگاوێكی زۆر باش بوو بۆ پەیوەندییەكانی هەرێم و ناوەند، پەسندكردنی بەشە بودجەی خەڵكی هەرێمی كوردستان پەیوەندییەكی راستەوخۆی بەو سەردانەی بازرانی هەبوو بۆ بەغدا، چارەسەركردنی كێشەكانی تریشی ئاسانتر كردووە”.

ئەو سەركردەیەی سوننە جەخت دەكاتەوە: “بارزانی ئەزموونێكی سیاسیی گەورەی هەیە، ئەو رەمزێكی سیاسیی گەورەیە، بۆیە بوونی ئەو بە حیكمەت و سەركردایەتیی خۆی وای كرد، كێشەكان چارەسەر بكرێن و دووبارە پەیوەندییەكان دروست بكرێنەوە، توانی بنەمای سیاسەتێكی دوورمەودا و ستراتیژی دابنێت”.

زیاتر گوتیشی: “ئێستاش لە بەغدا هەزار حیساب بۆ سەرۆك بارزانی دەكرێت، چونكە ئەو پێگەیەكی تایبەتی هەیە لە عێراق و ناوچەكە و ئەزموونێكی زۆری هەیە و ئەو ئەزموونە سیاسییە وا دەكات رۆڵێكی گەورەی هەبێت”.

Back to top button