شاندێكی پارێزگای هەلەبجەو رزگاربوویەكی كیمیاباران سەردانی ئەمریكا دەكەن و لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە كۆدەبنەوە

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ شاندێكی پارێزگای هەڵەبجە كە پێكهاتبوون لە نوخشە ناسیح، قایمقام و خانمێكی رزگاربووی كیمیابارانی هەڵەبجە بەناوی “نەسرین عەبدولقادر”. لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاش كۆبوونەتەوە.
بەیان سامی عەبدولڕەحمان، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە واشنتن رایگەیاند، ئەمڕۆ لە زانكۆ جۆرج واشنتن لە رێوڕەسمێكدا نوخشە ناسیح و نەسرین عەبدولقادر هەردووكیان گوتاریان دەبێت و باسی كیمیابارانی هەڵەبجە دەكەن.

بڕیارە هەفتەی داهاتووش نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ جەژنی نەورۆز ئاهەنگێك لە ویلایەتی ڤێرجینیا سازبكات و، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا و رەوەندی كورد بەشداری تێدا دەكەن.

لەبارەی ئاهەنگەكەی نەورۆز لە ئەمریكا، بەیان سامی عەبدولڕەحمان رایگەیاند، ئەمساڵ لەگەڵ نوێنەرانی هەموو لایەنەكانی پارچەكانی كوردستان ئاهەنگێكی زۆر گەورە سازدەكەن بۆ هەموو رەوەندی كوردی، كە كاژێر 6:00ی ئێوارەی رۆژی یەكشەممە 24-3-2019 دەبێت.

Back to top button