بەھۆی تەقەکردنەوە لە سلێمانی ھاووڵاتیەک کوژرا
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند بەھۆی ڕووداوێکی تەقەکردنەوە لە گەڕەکی کانی کوردەی شاری سلێمانی، هاووڵاتیەک کوژرا و ھێزەکانی پۆلیسیش سێ تۆمەتباریان دەستگیر کردووە.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند “ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له گه‌ڕه‌كی كانی كورده‌ی شاری سلێمانی ڕووداوێكی ته‌قه‌كردن ڕووی داوه و به هۆیه‌وه هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ست دا”.
گوتیشی “ڕووداوه‌كه به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بووه و تۆمەتبارەکان لەلایەن ھێزەکان پۆلیسەوە دەستگیر کراون و له ئێستاشدا به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 406ی سزادانی عێراقی ڕێكاری یاسایی بەرامبەر تۆمەتبارەکان گیراوه‌ته به‌ر”.
ئەوەشی ئاشکرا کرد “رۆژی ١٨⁄٣⁄٢٠١٩ له نزیك پردی كۆبانێی شاری سلێمانی هاووڵاتییه‌ك ڕفێنراوه و دوای هێشتنه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ له باخێكدا، داوای 5 هه‌زار دۆلاریان له خێزانه‌كه‌ی کردووە، بەڵام توانراوه له‌لایه‌ن پۆلیسی سه‌رچناره‌وه هاووڵاتییه‌كه ڕزگار بكرێت و تۆمه‌تباره‌كانیش ده‌ستگیر بكرێن”.