عەبادی: كەركوك بە ھاوكاری بەشێك لە سەركردەكانی یەكێتی گەڕیەوە باوەشی عێراق

سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق ئاشكرای كرد، كه كه‌ركووك به هاوكاری به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی گه‌ڕێنرایه‌وه باوه‌شی عێراق.
عه‌بادی له دیدارێكی ته‌له‌ڤزیۆنی گوتی، به‌شێكی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار/مایۆی 2018 ساخته‌كرا و هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیش له‌وباره‌وه نه‌كرا، دوای ئه‌وه‌یش كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستوه‌ردانی له كاروباره‌كانی هاوپه‌یمانی نه‌سڕ كرد و وایكرد به‌شێك له هێزه به‌شدار و پێكهێنه‌ره‌كانی هاوپه‌یمانی نه‌سڕ له لیسته‌كه بكشێنه‌وه و بچنه پاڵ هاوپه‌یمانییه‌كانی تر.
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق باسی له‌وه‌یش كرد، كه هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره بۆ ناشرینكردنی وێنه‌ی ئه‌و له شه‌قامی عێراق به‌رپا كرا و جۆره‌ها تۆمه‌تیان دایه پاڵ.
له‌باره‌ی ده‌رچوون و هێنانی هێزه‌كانی ئهمرهیكایش له عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی گوتی، هاتنیان له حكوومه‌تی دووه‌می نووری مالیكی بوو و دوای كه‌وتنی مووسڵ ئه‌مه‌ریكا و ئێران كۆمه‌كی عێراقیان كرد، به‌ڵام ئێرانییه‌كان چه‌ك و كۆمه‌كی سه‌ربازییان بێ به‌رانبه‌ر به عێراق نه‌ده‌دا، به‌ڵكوو له به‌رانبه‌ردا پاره‌یان ده‌ویست.
هه‌وڵه‌كانی عه‌بدولمه‌هدی بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك به بڕوای حه‌یده‌ر عه‌بادی كاری هه‌ڵه‌ن و دووباره دۆخی شاره‌كه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌مه‌یش له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق نازانێت و گوتی، به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی توانیمان كه‌ركووك بگه‌ڕێنینه‌وه ژێر ده‌ستی حكوومه‌تی فیدرالی و ئێسته‌یش نابێ به هیچ شێوه‌یه‌ك دۆخه‌كه بۆ دواوه بگه‌ڕێته‌وه.