جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عێراق دڵنیایی دەداتە مووچەخۆرانی ھەرێمی كوردستان
دكتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌باره‌ی به‌رده‌وامبوونی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دڵنیایی ده‌دات و له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا گووتی: “بوودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ههرێممی كوردستان وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ر پارێزگایه‌كی دیكه‌ی عێراق ده‌چێت، به‌رده‌وام ده‌بێت و له یاسای بوودجه‌دا چه‌سپاوه”.
دكتۆر به‌شیر حه‌داد ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و پرسه به یاسا كراوه‌و ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ نه‌كرێت، له دادگای ئیتیحادی سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار ده‌كرێت. خه‌ڵك دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه‌و وه‌زیری دارایی عێراقیش دوێنێ گوتوویه‌تی مووچه ئیستیحقاقێكی ده‌ستوورییه بۆ هه‌موو خه‌ڵكی عێراق”.
هه‌روه‌ها گووتی: “ئه‌گه‌ر ناردنی مووچه په‌یوه‌ندی به راده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێم بووایه خۆ له سێ مانگی رابردووش‌دا هه‌رێم نه‌وتی راده‌ست نه‌كردووه‌و كێشه‌ش درووست نه‌بووه، چونكه له یاسای بوودجه‌ی عێراقدا جیگیراكراوهو ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان نه‌وتیش ره‌وانه نه‌كات كێشه نابێت و ته‌نها به‌قه‌د پاره‌ی نه‌وته‌كه له بوودجه گشتییه‌كه ده‌بڕێت، به‌ڵام باقی پاره‌كه ده‌نێردرێت و ده‌درێته شایسته‌ی دارایی پێشمه‌رگه و فه‌رمانبه‌ران”.