ناتانیاھۆ لەسەر جۆلان چی دەڵێت؟

بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەربارەی بەرزاییەکانی جۆلان دواو ڕایگەیاند ئەو ناوچەیە بە ھەموو مافێک خاکی ئیسرائیلە نەک سوریا”.

ناتانیاھۆ دەڵێت دەبێت ھەموو ئەو راستیە بزانن بە پێی بنەمای ژیانی نێودەوڵەتی کاتێک وڵاتێک لە جەنگدا شوێنێک لەدەست دەدات ئیدی بۆی نیە داوای بکاتەوە،ئێمە شەڕمان بەرامبەر کراوەو ئەو ناوچانەش لە جەنگدا وەدەستمان کەوتون “.

بەرزاییەکانی جۆلان لە کۆتایی شەستەکانی سەدەی ڕابردوو لە ئاکامی جەنگی نێوان سوریا و ئیسرائیل کەوتە دەست سوپای ئیسرائیل و ئێستا بۆتە بەشێک لە خاکی ئەو وڵاتە”.

Back to top button