له‌سه‌ر پشووی ناوه‌نده‌كانى خوێندن ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

له‌راگه‌یاندراوێكیدا ئیدارەی گەرمیان ڕونكردنەوەیەكی لەسەر بڕیاری پشووی ناوەندەكانی خوێندن و باخچەكانی ساوایان لەگەرمیان بڵاوكردەوەو ڕایدەگەیەنێت: بڕیارەكە لەسەربنەمای ڕاپۆرتە كەشناسی یەكان و ئاگاداركردنەوەكانی دەزگاكانی ئەو بوارەیە و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویستە.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كرێت كه‌ ڕاگەیاندنی پشووی ناوەندەكانی خوێندن و باخچەكانی ساوایان لەگەرمیان ھاوكاتە لەگەڵ ڕاگەیاندنی پشوو لەھەندێك شاروشارۆچكەی كوردستان كەئەمەش لەسەربنەمای ڕاپۆرتە كەشناسی یەكان و ئاگاداركردنەوەكانی دەزگاكانی ئەو بوارەیە و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویستە.

ئیداره‌ى گه‌رمیان راشیده‌گه‌ێنێت بۆ ئەگەری ڕودانی ھەرحاڵەتێكی نەخوازراو و خۆئامادەكردنێكە لەپێناو پاراستنی فێرخوازان و خوێندكاران و قوتابیاندا.

ئیدارەی گەرمیان  ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ بەداخەوە ئەوەی كەدەیبینین ھەندێك ئەكاونت و پەیجی فەیسبووك ئەم ھەواڵە بەشێوەیەكی دیكە لێكدەدەنەوەو خراپ مامەڵەی لەگەڵ دەكەن و بەكارھێنانی ئەم بابەتە بۆ ترساندنی ھاووڵاتیان خزمەت بەھیچ لایەكمان ناكات؟، بۆیە داواكارین ھەمووان بەڕۆحێكی بەرپرسیارانەوە مامەڵەی لەگەڵ بكەن و خۆیان بەدوربگرن لەھەرجۆرە شائیعەو شێواندنێكی بەئەنقەست.

هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌ێنێت كه‌ دەزگاو دامەزراوە فەرمیەكانی حكومەت لەئەركی خۆیاندان و ھەرچی پێویست بێت ئەنجامی دەدەن و خەڵكی خۆبەخش و ئامێرەكانیشیان دیسان ھاتونەتەوە مەیدانی مەردایەتی و ھەوڵبدەن تەنھا لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەكاندا مامەڵەبكەن و هۆكارو لینكی فەرمی بڵاوكراونەتەوە و لەبەردەستدان بەكاریان بێنن بۆ پەیوەندی.

 

Back to top button