له‌سه‌ر پۆستى جێگرى سه‌رۆك كۆمار گرژیى ده‌كه‌وێته نێوان نوری مالیكى و حه‌یده‌ر عه‌بادى
له راپۆرتی رۆژنامه‌یه‌كى له‌نده‌نى ئاشكرا كراوه به‌هۆى پۆستى جێگری سه‌رۆك كۆمار، كێشه له نێوان شیعه‌كانى عێراق دروست بووه، كێشه‌كه‌یش زیاتر به‌هۆى ركابه‌ریى نێوان نوورى مالیكى و حه‌یده‌ر عه‌بادییه.
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌تی له‌نده‌نى ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 31ى ئادار راپۆرتێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ئه‌م ململانێیه‌ى ئاشكرا كردووه كه له نێوان چه‌ند پێكهاته‌یه‌كى عێراق له‌سه‌ر پۆستى جێگرى سه‌رۆك كۆمار هه‌یه.
له راپۆرته‌كه دووپاتى ئه‌وه كراوه‌ته‌وه، ئه‌مجاره ململانێیه‌كان له نێوان پێكهاته‌كان نییه، به‌ڵكو دژایه‌تى له ناو هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك خۆی توندتره، ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه له پێكهاته‌ى سوننه و شیعه و توركمانن.
به‌شێكى زۆرى راپۆرته‌كه بۆ ئه‌و ململانێیانه ته‌رخان كراوه كه له ناو شیعه‌كان هه‌یه، راپۆرته‌كه ده‌ڵێ هاوپه‌یمانى بونیاد نوورى مالیكى جێگرى پێشووى سه‌رۆك كۆمارى كاندید كردووه، كه‌چى هاوپه‌یمانى چاكسازى و ئه‌وانه‌ى نزیكن له عه‌مار حه‌كیم حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوویان بۆ جێگرى سه‌رۆك كۆمار كاندید كردووه، كه‌چى هاوپه‌یمانى سائیروون ئه‌م كاندیدانه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، به‌تایبه‌تى نوورى مالیكى.
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ده‌ڵێ، “پێشبینى ده‌كرێت ناكۆكى و ركابه‌رى لایه‌نه‌كان له‌و ركابه‌رییه توندتر بێت كه ئێسته له‌سه‌ر پۆستى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و به‌رگریى هه‌یه كه ئێسته‌یش بێ وه‌زیر ماونه‌ته‌وه، جیا له شیعه‌كان توركمانه‌كانیش داوا ده‌كه‌ن جێگرێكیان له سه‌رۆكایه‌تى كۆمار هه‌بێت، به‌پێى زانیارییه‌كانى رۆژنامه‌كه له نێوان توركمانه‌كانیش ململانێ هه‌یه.