سەرۆک بارزانی بەشداری کردنەوەی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە ئەردەن کرد
بارەگای بارزانی لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی و شاندی یاوەری بەشدارییان لە مەڕاسیمی یەکەم ڕۆژی کردنەوەی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی دەریاری مردوو کرد.
لە دووەم ڕۆژی سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ شانشینی ئەردەن، ئەمڕۆ ٦ـی ٤ـی ۲۰۱۹ سەرۆک بارزانی و شاندی یاوەری بەشداربوون لە مەڕاسیمی یەکەم ڕۆژی کردنەوەی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی دەریاری مردوو لە هاوینەهەواری عەقەبەی نزیک عەممانی پایتەختی ئەردەن.
حەڤدەهەمین کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە وڵاتی ئەردەن ئەمڕۆ دەستی بەکارەکانی کرد و لە کۆڕبەندەکەشدا ژمارەیەکی بەرچاوی سەرۆک و کەسایەتی سیاسیی و ئابووریی جیهانی بەشدارییان لە یەکەم ڕۆژی کردنەوەی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی دەریای مردوو کرد.