ئێران سوپای ئەمریكا دەخاتە لیستی تیرۆر

 

لە درێژەی ناكۆكیەكانی نێوان هەردوو وڵاتی ئێران وئەمریكا لە ئێستادا بەبەردەوامی دژ بە یەك وتار دەدەن تەنانەت دەیانەوێت لە سەر ئاستی نێو دەوڵەتی هەوڵەكانیان بخەنە خزمەت دژایەتی ئەوەی تریان, جگە لەوە بە یاسا دەیانەوەێت كاریگەری بخەنە سەر ئەوەی تر, لە دواهەمین هەوڵیاندا ئێران یاسایەك دژ بە ئەمریكا دەردەكات.

حیشمەتوڵا فەلاحەت سەرۆكی لێژنەی ئاسایشی نەتەوەی و سیاسەتی دەرەوە ی ئەنجومەنی شورای ئێران ڕایگەیاند كە پڕۆژە یاسایەكیان ئاراستەی پارلەمانی ئێران كردووە كە بە پێی پرۆژە یاساكە سوپای ئەمریكا دەخرێتە لیستی تیرۆرەوە
پێشتر كۆنگرێسی ئەمریكا ھێزەكانی حەرەس سەوری ئێرانیان خستە لیستی تیرۆرەوە و ئەو ھەنگاوەش وایكرد فشار لەسەر ئێرانیەكان دروست ببێت ئەوانیش ھەمان ھەنگاوی ھاوشێوەی ئەمریكیەكان بنێن
ئەم ھەنگاوەی ئێرانیەكان لە لایەن شیكارانی سیاسەتی نێودەوڵیەوە بە بێ كاریگەرو ھەڵچوونێك دەخوێنرێتەوە

Back to top button