نه‌وت نرخی به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌

خواكوڕك

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 19/11/2016 نرخی نه‌وت ئاستێكی به‌رزتری له‌ بازاڕه‌كان تۆماركرد و هه‌ربه‌رمیلیك له‌ نه‌وتی برێت به‌ 46 دۆلار و 72 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌.

پیاوانی كار له‌بازاره‌كانی نه‌وت هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌یان به‌ ئاژانسی رۆیته‌رز راگه‌یاندووه‌ و پێیانوایه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ هاتنی زستان و لێدوانه‌كانی ئه‌مدوایه‌ی رێكخراوی ئۆپیك كاریگه‌ری له‌و نرخانه‌ كردووه‌.

دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكا و ده‌رچوونی تره‌مپ وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌مریكا بازاڕه‌كانی جیهان به‌ته‌واوی نائارامی تێكه‌وت.

Back to top button