“بهغدا و ئهنقهره لهسهر دهركردنی گهریلاكانی پهكهكه له عێراق رێككهوتوون”
هاوپەیمانێتی فەتح ئاشکرایدەکات، عێراق و تورکیا لەسەر دەرکردنی گەریلاکانی پەکەکە لە ناو خاكی عێراق “ههرێمی كوردستان” رێککەوتوون.
فازڵ فەتلاوی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتی فەتح رایگەیاند، حکوومەتی عێراق داوای لە سەرکردە ئەمنییەکان کردووە، لە پێناو کۆتاییهێنان بە دۆسییەی بوونی گەریلاکانی پەکەکە لەو وڵاتە، هاوکاری حکوومەتی تورکیا بکەن.
گوتیشی: حکوومەتی تورکیا داوای لە عێراق کردووە، گەریلاکانی پەکەکە لە وڵاتەکەی دەربکات و دووپاتیكردهوه، حکوومەت دەیەوێت لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی کار بۆ رێکخستنی ئەمنییەتی سنوورەکانی بکات.
فهتلاوی ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ پەسندکردنی بڕیاری چوونەدەرەوەی هێزە بیانییەکان لە پەرلەمان، ئەوا هێزەکانی تورکیاش لە عێراق دەچنە دەرەوە.