ترەمپ هۆشداری بە ناتانیاهۆ دەدات

 

بەهۆی ئەو پەیوەندیە پتەوەی نێوان تەلەڤیڤ و پەكین, دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هۆسشداری بە بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆكی ئیسرائیل دەدات, كە پەیوەندیەكە زیانی هەیە ئاگاداربێت.

بەپێی هەواڵێكی كەناڵ 13ی ئیسرائیل، ترەمپ لە كۆبوونەوەكەی 25ی ئاداردا لە كۆشكی سپی لەگەڵ ناتانیاهو، هۆشداریی داوەتە ناوبراو لەبارەی زیانی پەیوەندییەكانی ئیسرائیل و چین بۆسەر هەماهەنگییە ئەمنییەكانی واشنتۆن-تەل ئەبیب.

لە هەواڵەكەدا پشت بەست بە قسەكانی بەرپرسێكی باڵای ئیسرائیل هاتووە، ترەمپ هەڕەشەی لە ناتانیاهو نەكردووە، بەڵام ویستوویەتی ئاگاداری پێشهاتەكانی نێوان تەل ئەبیب و پەكین بێت, تا ئێستا ناتانیاهوو هیچ روونكرددنەوەیەك لەبارەی هەواڵەكەوە بڵاونەكراوەتەوە.

سەرەتای مانگی كانوونی دووەم رابردوو جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا، لە میانی سەردانەكەی بۆ قودسی رۆژئاوا، هۆشدارییەكی هاوشێوەی ئاراستەی ئیسرائیل كردبوو.

Back to top button