هاوپەیمانان 3 پێشنیار بۆ یەك خستنەوەی پێشمەرگە دەخاتە بەردەم وەزارەتی پێشمەرگە, پارتی لاری نیە لە یەكخستنەوە یەكەی 70 و 80

 

دوای كۆتاهاتنی شەڕی داعش كە پێشمەرگەی كوردستان توانیان سەركەوتنێكی گەورە بەدەست بهێنن, لە ئێستادا هاوپەیمانان رایانگەیاندووە بەردەوامن لە هاوكاری كردنی هێزەكانی پێشمەرگە لە رووی لۆجستی و هەوڵی یەكخستنەوەی یەكەی 70 و 80ی پێشمەرگە بۆ ئەم مەبەستە شاندێكی هاوپەیمانان سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەیانكردووە سێ‌ پێشنیاریان داوەتە وەزارەت, جێگری سوپا ساڵاری وەزارەت بۆ ئۆپراسیۆنەكان رایگەیاندووە سێ‌ پێشنیارە دراوەتە پارتی و یەكێتی.

قارەمان شێخ كەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بۆ ئۆپەراسیۆن دەڵێت: ئەو 3 پێشنیازەیان ئاراستەی هەردوو هێزەكە كراون، بۆ ئەوەی خۆیان لەسەر یەكێك لەو 3 بژاردەیە یەكلایی بكەنەوە.

نزار مەلا عەبدولغەفار، پەرلەمانتاری پارتیە لە پەرلەمانی كوردستان لەو بارەیەوە رایگەیاندووە:” : فراكسیۆنەكەیان پڕۆژە پێشنیازێك بۆ ئەو مەبەستە ئامادە دەكات و هەوڵ دەدەن لەم خولەی پەرلەمان پەسەندی بكەن, پارتی دیموكراتی كوردستانیش لاریی لەسەر یەكخستنەوەی ئەو دوو هێزە نییە،

جێی وەبیرخستنەوەیە هێزەكانی 70 و 80 لە دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگەن، لە دوای تەواوبوونی شەڕی داعشەوە هاوپەیمانان كار بۆ رێكخستنەوە و هەیكەلیەتی وەزارەتی پێشمەرگە دەكەن، یەكێك لە خاڵەكانی چاكسازی ئەویە ئەو هێزانەی لە دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگەن، بخرێنەوە ژێر چەتری ئەو وەزارەتە.

Back to top button