گۆڕان ڕازی بوو بەزیادکردنی جێگرێک بۆ سەرۆکی هەرێم

دوای ئەوەی یەکێتی بە مەرجی زیادکردنی جێگرێک بۆ سەرۆکی هەرێمی بەشداری لە کابینەی نۆیەمی حکومەت بکات، داواکاری یەکێتی بووە مایەیی ناڕەزایەتی گۆڕان لەسەرەتادا، لە ئێستادا بزووتنەوەی گۆڕان بە “مەرج رازی بووە” جێگرێكی دیكە بۆ سەرۆكی ھەرێم زیادبكرێت.

له‌م بارەیەوە ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕانیش دەڵێت : “یەكێتی ھەوڵیدا گرفت بۆ رێككەوتنەكەی پارتی و گۆڕان درووستبكات، بەڵام نەیتوانی”.

یەكێتی لای خۆیەوە كۆتایی بە دانووستاندن ھێناوە، ئەمەش لەلایەن گوتەبێژی ئەو حزبەوە بە ئاشكرا راگەیەندراوە، ئەوان لەگەڵ پارتی ناچنەوە ناو دانووستان، چونكە  لەگەڵ پارتی رێككەوتوون، دیوە شاراوەكەی ئەم قسەیەش رێككەوتنی نێوان یەكێتی و پارتییە لەسەر پۆستی جێگری سەرۆكی ھەرێم.

خواکوڕک زانیویەتی، گۆڕان لەبەرامبەر وەرگرتنی پۆستی دیكە، رازییە جێگرێكی دیكە بۆ پۆستی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان زیاد بكرێت، واتا جێگرێك بۆ یەكێتی و جێگرێك بۆ بزووتنەوەی گۆڕان.

بەپێی رێككەوتنی سەرەتایی نێوان پارتی و گۆڕان، سەرۆكی ھەرێم یەك جێگری دەبوو، بەڵام پێداگیری یەكێتی لەسەر ئەو پۆستە، پرۆسەی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكومەتی خاوكردەوه‌، واش بڕیارە بەم زووانە پارتی و گۆڕان كۆببنەوە و لەسەر پێكھاتەی سەرۆكایەتی ھەرێم بگەنە ئەنجامی كۆتایی.

Back to top button