فەرەنسا دەست پێشخەری گفتوگۆی نێوان ئەنەکەسەو پەیەدە لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکات

لەگەڵ ئەوەی بەهۆی تاکڕەوی پەیەدە لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕێگا لە کارکردنی ئەنەکەسە و کردنەوەی بارەگی چەند حزبێکی دیکە دەگیرێت، حکوومەتی فەرەنسا دەستپێشخەریی نوێ بۆ گفتوگۆی نێوان ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان لە سووریا (ئەنەکەسە) و پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) دەکات.

فەیسەڵ یوسف، ئەندامی سەرکردایەتیی (ئەنەکەسە) بە لەوبارەیەوە ڕاگەیاندووە: “فەڕەنسا داوایەکی پێشکەش کردووە بۆ کۆبوونەوەی باڵا لەنێوان ئەنەکەسە و تەڤدەم، ئێمە لەلایەنی خۆمانەوە پشتیوانی لەو ھەوڵە دەکەین، چونکە ئەستەمە رێکخراوەکان بتوانن فشاری بەھێز بکەن، دەبێت لەرێگای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە ئەو فشارە بکرێت“.

ڕوونیشی کردەوە کە “دەستپێشخەرییەکە بۆ کاری سیاسییە و ”دواجار ئیدارە کاری ھاوبەشیش دەگرێتەوە”.

هەروەها بەشار ئەمین، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (پەدەکەسە) کە حزبەکەی ئەندامی ئەنەکەسەیە،  ڕایگەیاند، لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنەکەسە، لەلایەن فەڕەنساوە بانگهێشت کراون و تێیدا زۆر بابەتی پەیوەندیدار بە ئایندەی پەیوەندییەکانی ئەنەکەسە و پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) باس کراوە.

Back to top button