هێڤیدار ئهحمهد: ئهگهر پێکهێنانی حکومەت ڕادەستی یهكێتی بكرێت هەتا دنیا هەیە ئەو حکومەتە پێکنایهت
“دهزانین كاك ئارێز كوێی دێشێت،پێم خۆشە کاک ئارێز هەندێ سەعی پڕۆژە یاسای کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بکات” (پەرلەمانتارێكی پارتی وایگوت).
هیڤیدار ئەحمەد دهشڵێت” دەزانین کوێی کاک ئارێز دێشێت، دەزانین رۆژانە سەرکردایەتی پارتی وا بە تۆکمە دەبینن و تەماشای نێوخۆی یەکێتی دەکەن، ئاهیان دەکێشێ. ئاسانترین بڕیار لای پارتی ئەوەبوو کە هەردوو بەڕێز نیچیرڤان بارزانی بو پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەڕێز مەسرور بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەت کاندیدکران. پارتی یەک باڵی هەیە ئەویش ماڵی بارزانە. پێم خۆشە کاک ئارێز هەندێ سەعی پڕۆژە یاسای کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بکات، تاوەکو بزانێت هیچ لە دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم گۆڕدراوە؟ ئەگەر کێشە هەبوایه، پڕۆژەکە ئەوها نەدەهات.”
ئهو پهرلهمانتارهی پارتی دیموكراتی كوردستان باسی لهههڵوێستی پهرلهمانی ههرێمی كوردستان كرد و، وتی” ئێمە لە پەرلەمانی کوردستان وتوومانە، باشترین هەنگاو ئەوەیە رێگە بە حیزبەکان بدەن بگەنە رێککەوتن، ئینجا لە پەرلەمان زەمینە بۆ یەکڕیزی دروست بکەن، نەخێر ناکەوینە ژێر هیچ بهرپرسیارێتیهک. بەڵکو ئەوە یەکێتییە خەریک بوو ئەم هەرێمە تەفروتونا بکات لەسەر پۆستێک کە بەهەموو پێوەرێک مافیان نەبوو، بەڵام پارتی لەبەر پاراستنی کوردستان جێگرێک بۆ یەکێتی لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان زیادکرد، تاوەکو وەک بەڕێز قوباد تالەبانی وتەنی (کەتنێکی) دیکە نەکەن. جیاوازی نێوان پارتی و یەکێتی ئەوەیە، پارتی بەرژەوەندی کوردستان دەپارێزێت و یەکێتیش بەرژەوەندی باڵەکانی خۆی دەپارێزێت. وابزانم کاک ئارێز ئەمە زۆر لە من باشتر دەزانێت.”