بەهۆی ئاشكراكردنی زانیاریەك وەزیری بەرگری بەریتانیا لە كارەكەی دوورخرایەوە
دوای ئەوەی میدیای بەریتانیا لە هەوالێكیاندا ئاماژەیان بەوەكراد حكوومەت بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی تۆڕی 5G ئامادەكاری دەكات بۆ پێدانی مۆڵەتی سنووردار بە كۆمپانیای هواوی, پاش لێكۆلینەوە دەركەوت زانیاریەكان لەئەنجامی چاوپێكەوتنێكی وەزیری بەرگری بەریتانیا بووەلەگەڵ كۆمپانیای هواوی، بۆیە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانییەوە لەكارەكەی دوورخرایەوە.
لە راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی بەریتانیاوە ئاماژە بەوەكراوە، لە نامەیەكدا تێریزا مای سەرۆك وەزیران كە بۆ گاڤین ویلیەمسۆن وەزیری بەرگری نوسیویەتی وتویەتی: “بەداخێكی زۆرەوە گەیشتمە ئەو بڕوایەی چیتر متمانەی تەواومان پێت نەبێت”.
لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوە كراوە پێنی مۆردوانت وەزیری ئافرەت و یەكسانی، بۆ وەزیری بەرگری بەریتانیا دانراوە لەبری ناوبراو.
دوای ئەمە حكوومەتی بەریتانی و دەزگای هەواڵگری لەبارەی دزەپێكردنی ئەو هەواڵەوە لێكۆڵینەوەیەكیان لەبارەی سەرچاوەی هەواڵەكەوە دەستپێكرد.