عێراق و سوریا رێككەوتن لە بارەی رووبەروو بوونەوەی داعش بە هاوبەشی

بەرپرسێكی سەربازی عێراقی بە ئاژانسی RT ڕاگەیاند كە دیمەشق و بەغداد ڕێكەوتون لەسەر ھاوكاری سەربازی بۆ لێدانی گروپە تیرۆریستیەكان لە ناو خاكی سوریا
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوە كردوە كە ڕێكەوتنەكە بە ئامادەبونی شاندێكی پلە بڵندی سەربازی ھەردولا واژۆ كراوەو لیژنەیەكی ھەماھەنگیشی بۆ دروست كراوە تا ھەڵمەتەكان ئامانجی خۆیان بە باشی بپێكن
بەپێی ڕێكەوتنەكە سوپای عێراق ڕێپێدراوە لە چونەناو خاكی سوریا لە سنورەكانی نێوان ھەردولا بۆ لێدانی گروپە تیرۆریستیەكان

Back to top button