پەیامێك لە عەبدولا ئۆجەلان سەرۆكی زیندانی كراوی پەكەكە
دوای تێپەڕینی هەشت ساڵ لە بێدەنگی عەبدولا ئۆجەلان رێبەری زیندانی كراوی پەكەكە, ئەمڕۆ لە رێگای پارێزەرەكانیەو لە دوورگەی ئیمڕالیەوە پەیامێكی ئاراستەی كۆمەڵگای گشتی كرد, لە پەیامەكەیدا دەڵێت:” پێویستمان بە دانوستانێكی دیموكراسیە”.
عەبدولا ئۆجەلان سەرۆكی دەستگیركراوی پەكەكە لەو پەیامەیدا، ڕایگەیاندوو: “سەرەتا پێویستە بزاندرێت كە ئەم دەقە نە دەقێكی دانوستاندنە و نە دەقێكی سازانە، بە رایگشتی رادەیەگەیێنم كە ئەم دۆخەی ئێستا پێیدا تێپەڕدەبین پێویستی بە سازانە، بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بە جەختلەسەركردنەوە دەبێ دووربین لە هەر جۆرە جەمسەرگیرییەك و پێویستمان بە دانوستاندنێكی دیموكراسیانەیە”.
دەشڵێت: “دەتوانین كێشەكانی توركیا و ناوچەكە بە ئارامی چارەسەر بكەین، واتا بە عەقڵ و سیاسەت و هێزی كولتووری نەوەك بە شەڕ و بەكارهێنانی تووندووتیژیی فیزیكی”.
ئەمڕۆ چەند پارێزەرێكی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیكراوی پەكەكە، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایان كردووە كە لە ڕێكەوتی 2019.5.2 لە زیندانی دورگەی ئیمرالی چاویان بە ئۆجەلان كەوتووە.
دەقی پەیامەكەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان:
سەرەتا پێویستە بزاندرێت كە ئەم دەقە نە دەقێكی دانوستاندنە و نە دەقێكی سازانە. بە رایگشتی رادەیەگەیێنم كە ئەم دۆخەی ئێستا پێیدا تێپەڕدەبین پێویستی بە سازانە. بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بە جەختلەسەركردنەوە دەبێ دووربین لە هەر جۆرە جەمسەرگیرییەك و پێویستمان بە دانوستاندنێكی دیموكراسیانەیە.
دەتوانین كێشەكانی توركیا و ناوچەكە بە ئارامی چارەسەر بكەین، واتا بە عەقڵ و سیاسەت و هێزی كولتووری نەوەك بە شەڕ و بەكارهێنانی تووندووتیژیی فیزیكی، لەو باوەڕەداین لە چوارچێوەی هێزەكانی سووریای دیموكرات كێشەكانی سووریا بە شێوەیەك كە دووربێت لە فەرهەنگی پێكدادان، هەروەها لە چوارچێوەی یەكێتیی سووریا و بە گرێنتیكرانی دەستووری سووریا، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخ و پێگەی هەنووكەیی و بە شێوەیەكی دیموكراسی گەیشتن بە چارەسەر بكرێتە ئامانج. لەم نێوەندەدا پێویستە هەستیاریی توركیا لەبەرچاو بگیردرێت.
لەگەڵ رێزگرتن لە خەباتی هەڤاڵان لە گرتووخانەكاندا، دەمانەوێ بە گرنگییەوە جەخت لەسەر ئەوە بكەینەوە كە نابێت زیان بە تەندروستییان بگەیەنن و خۆیان بگەیەننە خاڵێكی مەترسیداری وەها، كۆتاییەكەی مەرگ بێت. بۆ ئێمە سەلامەتیی هزری و جەستەیی و رۆحیی ئەوان لە سەرووی هەموو شتێكەوەیە. هەروەها لەو باوەڕەداین كە واتادارترین هەڵوێست پەیوەندیدارە بە پێشكەوتنی هزری و رۆحی.
هەڵوێستی ئیمراڵیی ئێمە پێداگریكردن و بەردەوامبوونە لەسەر ئەو شێوازە دەربڕینەی لە راگەیێندراوی نەورۆزی 2013دا هەیە و بگرە بە شێوەیەكی فراوانتریش لەوە. بۆ ئێمە ئاشتییەكی شەرەفمەندانە و چارەسەری دیموكراسیانەی سیاسی بنەمان. رێز و سوپاسێكی زۆر بە قەرز دەزانین بۆ ئەوانەی بە تەنگ هەڵوێستی ئیمراڵییەوەن و هەڵسوێستیان هەیە.
عەبدوڵا ئەجەلان
هامیلی یڵدرم
عومەر هایریكۆنار
وەیسی ئاكتاش