گەشتی دەرەوەی وڵات لە شاسوار قەدەغە كرا
پاش ئەوەی لەلایەن پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنەکەیەوە بە هەڕەشەکردن بە بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی ڕووت تۆمەتبار کرا، دادگای سلێمانی گەتشكردنی دەرەوەی وڵات لە شاسوار عەبدولواحید قەدەغە دەكات.
بەپێی زانیارییەکان، لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی دادگای سلێمانی لە بارەی سکاڵاکەی شادیە نەوزاد، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ کە شاسوار عەبدولواحیدی سەرۆکی جووڵانەوەکەی بە دانانی کامێرای نهێنی و هەڕەشەکردن بە بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی ڕووت تۆمەتبار کردبوو و تاینەتیش دوای دانپێدانانی چەند خۆبەخشێكی نەوەی نوێ، دادگا بڕیاری قەدەغەکردنی گەشتی ئاسمانی و چوونە دەرەوەی وڵات لە شاسوار عەبدولواحید قەدەغە کردووە.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٩، شادی نەوزاد، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ ئاشکرای کرد کە شاسوار عەبدولواحید و “باندەکەی” ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ڕووتیان لێی کردووە و کامێرای نھێنیشیان لە کابینەکانی چاڤیلاند داناوەو، دواتر ئاسایشی یەكێتی چەند خۆبەخشێكی نەوەی نوێ ـی ھێنایە سەر شاشەی تەلەڤزیۆن و دانیان بە چەند تاوانێكی شاسوار عەبدوالحید نا.