فدریکا موگرینی:با گرژییەکان لە گەڵ ئێران نەگەنە ئاستی مەترسیدار

 

فدریکا مووگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئەورووپا ڕۆژی دووشەممە گووتی : دەبێت خۆمان بەدوور بگرین لە هەر کردەوەیەک کە ببێتە هۆی قوڵبوونەوەی کیشەکان لە گەڵ ئێران .
مووگرینی پێش دەست پێکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی یەکیەتی ئەورووپا لە برووکسێل لە پرێس کۆنفرانسێکی کوورت دا ڕوونی کردەوە یەکیەتی ئەورووپا بە هەموو توانایەوە ھەوڵ بۆ بەردەوامی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران دەدات .
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئەورووپا هەروەها بە ئاماژەدان بە هەندێک ئاڵوگۆر سەبارەت بە ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران گووتی : ئێمە بە ئیستاشەوە پشتیوانی لە بەردەوامی رێکەوتنی ئەتۆمی دەکەیین ، من ئەمڕۆ لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا ، ئەڵمانیا و فەڕەنسا لەم بارەوە قسە دەکەم تا بتوانین بە باشترین ڕێکاری گونجاو بۆ بڕێوەبردنی ڕێکەوتنەکە لە گەڵ ئێران قسە بکەیین .
مووگرینی هەروەها باسی پەک خستنەوەی سەفەرەکەی پۆمپیۆ و سەردانی لە ناکاوی ئەوی بۆ بروکسێل کرد و گووتی ئێمە دوێ شەو ئاگادار کراوینەتەوە کە پۆمپیۆ بڕیاری پێشووی هەڵوەشاندۆتەوەو سەردانی بروکسێل دەکات ، هەر چەند کاتمان کەم دەبێت بۆ بینینی بەلام ئێمە هەمیشە پێشوازی لە هاتنی ئەوان دەکەیین .
لە کۆتاییدا بە ئاماژەدان بەوەی کە وتووێژ باشترین چارەسەری کێشەکانە گووتی : ڕێکەوتنی ئەتۆمی کۆڵەکەی سەرەکی بەرقەراری ئاسایشی ناوچەیە .
ئێمە هەرچەند ناکۆکی زۆر قوڵمان لە گەڵ ئێران هەیە ، بەڵام بە هەموو توانامان پشتیوانی لە مانەوەی ریکەوتنی ئەتۆمی دەکەیین ، لە هەمانکاتیشدا ھەول دەدەین بە دیالۆک ڕێگری لە قوڵ بوونەوەی کێشەکانی ناوچەیی بکەیین .

Back to top button