ئێران داوایەک لە ئەمریکا دەکات

 

سەید عەبباس موسەوی ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەممە وەک کاردانەوەیەک بۆ هێرش کردنە سەر چەند پێگەیەکی نەوت کێش لە دەریای عەممان دەڵیت ئەمە پیلانێکی نەیارانی ئیرانە .
موسەوی ڕووداوەکانی دوێنێی یەکشەممە 12 ی مای ، بە مەترسیدار دەزانێت و دەڵیت جێگەی داخە ، لە هامەنکاتدا داوا دەکات بەدوا داچون بکرێت و هۆکاری سەرەکی بدۆزرێتەوە .
ئەو بە ئاماژە بە خاڵی نەرێنی ئەم رووداوە دەڵیت ئەم کارە ئاسایشی کەشتیەکان و هاتوچۆیان دەخاتە مەترسیەوە و دەزانین ئەوە دەستێکی نەیارانی ئێرانی لە پشتە .

Back to top button