ھێزێكی ئێرێكی ئێرانی بە چەك و عیتادەوە گەیشتە سلێمانی

دوای ئەوەی دێنێ ئێوارە لە دەباشان كۆبوونەوەی نێوان قاسمی سولەیمانی و باڵی دەسترویشتووی یەكێتی ئەنجام درا، ھێزێكی سوپای پاسداران گەیشتە سلێمانی.

 

خواكوڕك لە سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە زانیویەتی، شەوی ڕابردوو ھێزێكی سوپای پاسدارن كە پێكھاتبوون لە دەیان (میكزەمین) كەھەموویان چەكی(كاتیوشا)ـیان لەسەر بەستراوە، لە رێگای سنووری باشماخەوە گەیشتنە سنووری پارێزگای سلێمانی.

ھاتنی ئەو ھێزە لە كاتێكدایە ئەمەیكا ئامادەكاری دەكات بۆ لێدان لە كۆماری ئیسڵامی ئێران.

دەربارەی ھۆكاری ھاتنی ئەو ھێزە، خواكوڕك پەیوەندی كرد بە ھەڤاڵ ئەبوبەكرد، پارێزگاری سلێمانی كە ھاوكات بەرپرسی ھێزە ئەمنیەكانی شارەكەیە بەپێی یاسا، بەلام پەیوەندیەكەی بەردەست نەبوو.

Back to top button